دێریدا و ئاواتێکی غەریب

بە هاتنی لاکان و تیۆرییە گەورەکانی، پوست‌مودێڕنیزم گەشەی زۆرتری کرد و بە هاتنی دێریداش دیکۆنستراکشنیزم یان پێکهاتەشکێنی گەشەی کرد، لەم دوو تیۆریەدا، دەروونشیکاری فرۆیدی جێگەیەکی تایبەتی هەیە. واتا کۆڵەکەیەکی هەر دوو تیۆرییەکە دەروونشیکارییە. لێرەدا دێریدا ئەڵێت یەکێک لە ئاواتەکانی ئەوەیە کە بزانێت ژیانی جینسی یان تاکەکەسی فیلسووفەکان چۆن بووە و هەڵسوکەوتی عاشقانەیان چۆن بووە، دیارە کە ئەم ئاواتە ڕیشکی لە دەروونشیکاری و ڕاڤەیێکە کە لەوێوە دەست ئەدات. ڕەنگە دێریدا مەبەستی ئەوە بێت بۆ ناسینی فەلسەفەی فلسووفێک پێویستە ژیانی جینسی تاوتوێ و شیکاری بکرێتەوە. ڕەنگە تەوای ئەو سیستمە هزرییەی کە کەسانێک وەکوو کانت یان هێگێل و ... دروستیان کرد، خۆئاگا نەبووبێت یان دێریدا بیهەوێت بزانێ فیلسووفەکان کە هێندە لە زۆر بابەتەکان قووڵ بوونەتەوە بۆچی سەبارەت بە عەشق و ژیانی عاشقانەوە بێ‌دەنگن. هەرچەندە کە دڵێت خۆی ئەو ژیانە دەشارێتەوە.

پاسخ به

×